لەلایەن هەواڵگری عێراقەوە

ئەو باندەی ویستاین رۆژنامەنوسێک بکوژن دستگیر کران 

توانا نەقی

لەلایەن چەند کەسێکەوە مانگی دووی ئەمساڵ هەوڵی کوشتن و تێزاپ پیاکردن بە رۆژنامەنوسێکی عێرای ئەنجامدرا، ئێستا ئەو باندە دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهەوڵی تیمەکانیان و بە فەرمانی دادگا توانیویانە ئەو باندە دەستگیر بکەن کە ویستوویانە کچە رۆژنامەنوسێک بکوژن.

دەشڵێت، زانیاری ئەوەیان هەبووە کە ئەو باندە لە چەند پاریزگایەک بوون و توانیویانە سەرجەمیان دەستگیر بکەن.

دەزگای هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەوەڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە ئامانجیان پشێویی و تێکدانی سەقامگیری وڵاتە.