خەریکی یاریکردن بووە

“تاقانەی سێ خوشکەو لەدوێنیوە لە خورماتوو بێ سەروشوێنە”

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەدوێنێوە منداڵێک لە خورماتوو  لەماڵ چوەتەدەر و تاوەکو ئێستا بێ سۆراغە، کەسوکاری و هێزە ئەمنیەکانيش بەدوایدا دەگەڕێن.

منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵانە و ناوی “براء ریاز فایق، خەڵکی گەڕەکی تینی قەزای خورماتووە.

خالد فایق، مامی منداڵەکە بە964ـی وت، برازاکەی تەمەنی نۆ ساڵانەو تاقانەی سێ خوشکەو پۆلی سێی سەرەتاییە و ئەمساڵ لەوانەکانی سەرکەوتوو بووە، کاتژمێر هەشتی بەرەبەیانی دوێنی لەگەڵ منداڵانی گەڕەک یاریکردوەو لە پڕ دیارنەماوە.

وتيشي “کاتژمێر 12:00ـى نيوەرۆ ماڵەوەیان پێیان زانیووە کە منداڵەکەیان دیار نەماوە، خزم و کەسوکار و هێزە ئەمنیەکانیان لێ ئاکادارکردوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووەو منداڵەکە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ماڵەوەیاندا نەبووە”.

964 پەیوەندی بە عەقید سەلام جەمال، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانەکانی خورماتووە کرد و وتی، ئەوان بەدواداچونیان کردوە و کامێراکانی چاودێری گەڕەکەکەیان پشکنیووە بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەشتوون بەهیچ سەرەداوێک و تەنانەت بازگەکانی سنورەکەشیان لەم روداوە ئاگادار کردوەتەوە و بەردەوامیشن لە بەدواداچونەکانیان.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن