14 رۆژیان بۆ کرا بە پشوو
بۆ جەژنی قوربان بڕیارێک بۆ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات دەرچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ماوه‌ى 14 رۆژ پشوو بۆ ئه‌و خوێندكارانه دا كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ویش به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌یه.
وه‌كو دیاریكراوه رۆژى 6.6.2025 یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى قوربانه له‌هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنه‌كه‌ش ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌پیچی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، بەهۆى نزیکبونەوەى جەژنی قوربانى پیرۆز و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە رێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ماوه‌ى مانه‌وه‌یان له‌هه‌رێمى كوردستان لە رێکەوتى 30.5.2025 تاوه‌كو 13.6.2025 و بۆ ماوەی چواردە رۆژه.
وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.