کەرکوک
لە رووداوێکى هاتوچۆدا ماتۆرسوارێک گیانی لە دەست دا
964+
کاروان سالحی-کەرکوک
درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لەرێگاى نێوان کەرکوک بۆ لەیلان روویدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە بنکەى پۆلیسى لەیلان بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان سێنترا لەسەر رێگاى نێوان کەرکوک بۆ لەیلان بە دیاریکراوى لە نزیک کارگەى چیمەنتۆى لەیلان روویداوە”.
باسى لەوەشکرد، بەهۆى رووداوەکە لێخوڕى ماتۆڕسکیلەکە گیانى لەدەستداوە کە تەمەنى 25 ساڵە و دانیشتووى گوندى تەرجلى سەر بە لەیلانە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح