"لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی"

هاتوچۆی سلێمانی ئەو شۆفێرانەی سزادا کە ئۆتۆمبێلیان لەسەر شۆستە راگرتبوو

964+

شۆڕش قادری

هاتوچۆی سلێمانی لێپێچنەوە لەو شۆفێرانە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شۆستە و شوێنە قەدەغەکراوەکان رادەگرن و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25.5.2025 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشار – رۆژئاوا هەستاون بە بەدواداچوون و رێکخستنی شەقامەکان و لێپرسینەوە لەگەڵ شۆفێران، بەهۆی سەرپێچی راگرتن و پارککردنی ئۆتۆمبێل لە جێگا قەدەغەکراوەکان و دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ.

عەقیدی هاتوچۆ بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی هاتوچۆی ناوشار – رۆژئاوا رایگەیاندووە، لێپرسینەوەکان و جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و نەهێشتنی دیاردە نایاساییەکان.

داوایش لە شۆفێران دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە هەر سەرپێچییەکی هاتوچۆیی و پابەندبن بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆوە.

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەس...

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەسەرە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: سەردانی ناوچە شاخاوییەک...

هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن