دوو دیمه‌نى پێشوو و ئێستاى ئه‌و شوێنه‌ى ده‌شێوێندرێت... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى سه‌رگه‌ت.
ژینگه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات
له سنوورى سێ گوندى هه‌ورامان سروشت ده‌شێوێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوروى سێ گوندى هه‌ورامان، به شۆفڵ خه‌ریكی تێكدانى سروشتن، ئه‌و شوێنانه‌ى كارى شێواندنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، گه‌شتیارین و ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌مه‌ى زانیوه و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات.
شێواندنى سروشته‌كه، له هه‌ر سێ گوندى سەرگەت، هانەیدن و دەرەی مەڕ، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رهه‌نگ عه‌ه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژنگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، به‌م شێواندنه‌یان زانیوه و بڕیاره سبه‌ینێ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌م شوێنانه بنێرن.
وتیشی “هه‌موو ده‌ستكاریكردنێكی سروشت پێویستى به مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه، له‌كاتێكدا بێ مۆڵه‌ت ئه‌و كاره بكرێت، رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر”.
له سۆشیاڵ میدیاى گوندى سه‌رگه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ساڵانە کانیاوەكانى ئه‌م شوێنانه دەبوژێنەوە دیمەنێکی جوانیان هەیە و گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکات ئاوەکەشی خاوەن باخەکان سوودى لێوه‌رده‌گرن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ئێستادا به‌هۆى ئه‌م ده‌ستكاریكردنه، سیما سروشتی دیمەنی ئەم کانیاوانە شێوێنراوە و کاریگەریشی هەیە بۆسەری ئاوی کانیاوەکان”.
داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بێنە سەرخەت بۆئەوەی ئەم سروشتە جوانە زیاتر نەشێوێندرێت.