رۆژانە

بەخاکی هەرێمدا؛ تورکیا 500 مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق دەنێرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئەوەی ئاشكراكرد، عێراق لەگەڵ توركیا گەیشتووە بە رێككەوتن، بۆ ئەوەی رۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە رووباری فوراتەوە بۆ عێراق بەربداتەوە.

ئەو بەردانەوەیە لە فووراتەوە دەبێ و دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، وەزیر وتی، لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا بەردەوامن لە كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی وڵات لە هەردوو وڵاتەکەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24.5.2025 وەزیر کۆنگرەی هەبوو، بەپێی ئەو قسانەی بۆ میدیاکان کردی، ئەوەی بەردانەوەی ئاوە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی عێراقە، لە چوارچێوەی مەرجەكانی رێككەوتنی لەگەڵ توركیا، لەوانەش پڕۆژەكانی ژێرخانی وڵات، لە كەرتی ئاودێری و دەستەبەركردنی بڕی پێویستی ئاو لە خاكی توركیاوە.

زیاب وتی، ئەو دەستپێشخەرییە هەرێمییەی كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی رووبارەكانی دیجلە و فورات دەستیپێكردووە، ئامانجی دڵنیابووەیە لە بەردەوامی و پێگەشتنی ئاوی ئەو دوو رووبارە و پاراستنیان لە ناوخۆدا.

بە گوێرەی داتاکانی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بێت، بە نزیكەی حەوت ملیار مەترسێجای ئاوی زیادە لە بەنداوی موسڵ، چوار ملیار مەترسێجا لە بەنداوی سەرسار و هەشت ملیار مەترسێجا لە بەنداوی حەدیسە بوونی هەیە.

"توركیا دیجلە و فوڕات بە رووباری نێودەوڵەتیی نازانێت"