پۆلیسی راپەڕین بەدوایدا دەگەڕێت
سەگێک بەدوای ئۆتۆمبێلەکەیدا رادەکێشێت
964+
ژووری هەواڵ
دەزانم دیمەنەکە ناشرینەو پێی ناڕەحەت دەبن، بەڵام کاری ئێمەیە هەواڵەکەتان پێ بڵێین.
ئەم ئۆتۆمبێلە لە رێگای چوارقوڕنە بۆ قوڕەگۆ دەڕوات، سەگێکی لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەی بەستووە و بە دوای خۆیدا رایدەکێشێت، کەسێک لە دوایەوە دەڕوات و ڤیدیۆیەکی لێ تۆمار کردووە و بۆ 964ـی ناردووە، دەڵێ قەدەرێکی باش بە دوایەوە بووم هەر ئاوها بەدوای خۆیدا رایدەکێشا.
964 ڤیدیۆکەی بۆ شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین نارد، ئەویش وتی کارێکی چاکتان کرد، بەدوایدا دەچین و ئەو کەسە دەبێ بە سزای خۆی بگات.
کاتێک ڤیدیۆکەمان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، خەڵکێکی زۆر کۆمێنتیان بۆ نووسیبوو، یەکێک نویسبووی عاقیبەتی خێر نابێت، یەکێکی تریش نوویسبووی جا دوایش گلەیی دەکەین دەڵێن خۆڵ دەبارێ، هەر باشە بەرد نابارێت.