دوو راوچی لە گەرمیان

سێ کیلۆ ماسیان راو کرد خۆیان و ئۆتۆمبێلەکەیان دەستبەسەرکران

964+

ژێوار خدر

لە سنووری ناحیەی پێباز پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دوو راوچیان دەستگیر کرد کە سێ کیلۆ ماسییان راوکردبوو، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان و  کەلوپەلی راوکردنەکانیاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی گەرمیان رایگەیاند،
مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز دەرچونێکیان ئەنجامداوە بۆ سنووری گوندی ئاوە خێری  لەسەر رووباری سیروان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی راوی ماسیان کردووە.

دەشڵێت، ئەو دوو تۆمەتبارە بە تۆڕ و قولاب خەریکی راوکردنی ماسی بوون و سێ کیلۆ ماسییان راو کردووە.

روونیشیکردووەتەوە، دەستیانگرتووە بەسەر ئەو کەلوپەلانەی بۆ ماسی گرتنەکە بەکاریانهێناون، کە پێکهاتوون لە ئۆتۆمبێلێک، سێ تۆڕی ماسی و هەشت قولابی ماسی گرتن، ئێستا سەرپێچیکارەکان راوەنەی دادگا کران و بەبڕیاڕی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و راگیراون.

راوچیەکانى گەرمیان ئۆتۆمبێلى باشیان پێیە و ئەوانەى پۆ...

راوچیەکانى گەرمیان ئۆتۆمبێلى باشیان پێیە و ئەوانەى پۆلیس نایانگرنەوە