داخستنى چێشتخانەیەک لە سلێمانى
لە سەرچنارى سلێمانى
بەهۆى بوونى پاشماوەى مشک و جرج چێشتخانەیەک داخرا
964+
وریا فەتاح
لیژنەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، چێشتخانەیەکیان داخست کە لە کۆگاکەیدا پاشماوەى جرج و مشک هەبووە، خاوەنەکەشى رووبەڕووى یاسا کراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له راپۆرتی كارچالاكی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی باڵاى قائیمقامییەتى سلێمانیدا هاتوه؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه پێشنیاریان كردوه چێشتخانه‌ی حاجی، کە دەکەوێتە ناوبازاڕی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دابخرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه، بۆ كۆگای ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان له چێشتخانه‌كه‌دا، تێبینی كراوه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و له‌کۆگاکەیدا پاشه‌ڕوی قرتێنه‌ركان هه‌بوه.
راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانه‌ی حاجی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕی یاسا ده‌كرێته‌وه.