لە کەلار

ئۆتۆمبێلێک خۆی بە عامودێکدا کێشا و چوار کەس بریندار بوون 

964+

توانا نەقی

لە ناو شاری ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،لەناوشاری کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکی کارەبادا کێشا بەهۆیەوەیە چوار برینداری لێکەوتەوە.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندای تۆکسۆن بووە و لە جوتسایدی شەهید کەمال بێویانی خۆی کێشاوە بە ستوونی ناوەندی شەقامەکە و شۆفێر و ێ سەرنشینی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.