رازیار جەلال بڵاویکردەوە
“بەڵێنەکانت بە چەپۆک لە خۆیان دەدەن”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
یەکەمین دیوانە شیعری بەناوی “بەڵێنەکانت بە چەپۆک لە خۆیان دەدەن” رازیار جەلال لە سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ ئەو کەسانەی کە بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن و دەیشکێنن.
پەیامنێری 964 لە نزیکەوە گفتوگۆیەکی بەچێژى لەگەڵ رازیار جەلال کرد دەربارەی دیوانەکەی و وتی، لە کۆتایی ساڵی 2016ـەوە دەنوسم، بەڵام نەدەکرا هەر بەو جۆرە بێت، کەس نەیخوێنێتەوە، حەزم کرد بڵاویبکەمەوە و سەر بخەنە سەر شانی شیعرەکانم.
250 بەرهەم لە دیوانە شیعریەکەی چاپ کراوە، باس لەوەش دەکات شیعرەکانی بۆ گۆرانی نابن، دیوانەکەی بۆ کەسانێکە هاوشێوەی خۆی لە ژیانیاندا بەڵێنەکانیان شکاندبێ.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح