سەدان سەگى گرتووە
سەگێک بگرە و سێ هەزار وەربگرە
964+
عەبدولعەزیز خالند – 964+
هەرچەندە ژینگەپارێزى هەولێر هەلێکى کارى راگەیاندووە بۆ هەرکەسێک کە دەیەوێت سەگ بگرێت، بەڵام کارەکە ئاسان نییە و یەکێک لەو کارمەندانەى سەگەکان کۆدەکاتەوە دەڵێت: شوختمان تێکەوتووە.
رێژەى سەلامەتیمان 30%ـە
ئیبراهیم شوکروڵڵا، سێ ساڵە پیشەى بووەتە گرتنى سەگ و ئەزمونێکى زۆرى لەو بوارە کۆکردووەتەوە، وەک ئەوەى بە 964ـى وت،”بەڕێژەى 80% شێوازى سەلامەت وپیشەیى بەکاردەهێنین بۆ گرتنى سەگ، بەڵام سەلامەتى خۆمان 30%ـە و چەندین شوختمان تێبووە و ئیشەکە مەترسیدارە و بەهەموو کەس ناکرێت”.
وەک باسى دەکات، بەزۆرى لەکاتى خەوتن سەگەکان دەگرن، یان لە کۆڵانێک هەرچوارلاى تەوق دەدەن و دەیگرن.
دوێنێ یەکشەممە، ژیار جەلال بەڕێوەبەرى ژینگە پارێزى هەولێر بە 964ـى وت،”هەر کەس دەیەوێت سەگ بگرێت با بێت گرێبەستى بۆ دەکەین، لەبەرامبەر گرتنى هەر سەگێکیش 3 هەزار دینارى پێ دەدەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح