پۆدكاستنی تەندروستی

“لیمۆ و ئاو بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەڵگەی زانستی بەهێزی نییە”

+964
جێگر مەحمود

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و دڵ دەڵێت، لیمۆ و ئاو بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەڵگەی زانستی بەهێزی نییە.

لە پۆدکاستی “لەشساغی”دا میوانداری دکتۆر جاسم محەمەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرەمان کرد، بۆ وەرگرتنی رێنمایی لەسەر چەند نەخۆشییەکی باو.

دکتۆر جاسم محەمەد دەڵێت: “نەخۆشییەکانی دڵ کار لە فرمانی ئاسایی دڵ دەکەن، نیشانە باوەکان وەک ئازاری سنگ، هەناسەتووندی، شەکەتی و خورپەی دڵن

روونیشی دەکاتەوە: “زەخت واتا فشاری خوێن بەردەوام بەرزە، هۆکارەکانیش تێکەڵن لە بۆماوەیی و شێوازی ژیان، بەڵام شێوازی ژیان کاریگەری گەورەتری هەیە، زۆرجار نیشانەی نییە، بۆیە پێوانەکردنی بەردەوام تاکە رێگای زانینیەتی

دکتۆر جاسم ئامۆژگاریمان دەکات بۆ دڵێکی تەندروست و کۆنترۆڵکردنی زەخت، هەروەها ئاماژەی بەوە دەكات لیمۆ و ئاو بۆ دابەزاندنی زەخت بەڵگەی زانستی بەهێزی نییە، جێگەی دەرمان ناگرێتەوە، دەشڵێت، سترێسی درێژخایەن زەخت بەرز دەکاتەوە.

ئامۆژگارییە پزیشكییەكان و چەند رێنمایی گرنگ لە ڤیدیۆی پۆدكاستەكە ببینین.

تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر

تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر