گرافیک: 964
بۆ هەرزان نابێت؟
نرخى لەفەیەکى مریشک لە کیلۆیەک مریشک گرانترە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە نرخى یەک کیلۆ مریشک بۆ دوو هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام نرخى لەفەیەک مریش هەر وەکخۆى ماوەتەوە و لەسەرووى سێ هەزارە.
ماوەیەکە نرخى مریشک بەردەوام روولە دابەزینە، ئەمڕۆیەکشەممە 11.5.2025، لە هەولێر نرخى یەک کیلۆمریشک لە نێوان 2000 بۆ 2200 دینارە، بەڵام نرخى یەک لەفەى مریشک جگە لەوانەى لەسەر عەرەبانەکان دەیفرۆشن، لە زۆربەى دوکان و خواردنگەکان بە سێ هەزار دینار و چوار هەزار و زیاتریشە.
964 بەدواداچوونى ئەو بابەتەى کرد و لە هۆگرى عەلى، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى بازگانى هەولێرى پرسى، بۆچى لەفەیەکى مریشک لە کیلۆیەک مریشک گرانترە؟.
لە وەڵامى ئەوەدا هۆگر عەلى وتى،”نرخەکان جیاوازن، هەندێ شوێن باج و زەریبە و کرێى زۆر دەدات بۆیە نرخەکە جیاوازە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مادام نرخى مریشک دابەزیوە پێویستە نرخى لەفەش داببەزێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ چاودێریکردنى نرخەکان، تا بزانن بۆچى نرخى لەفە دانەبەزیوە.