شاره‌وانى و ژینگه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن
له هه‌ڵه‌بجه كه‌سانى نه‌ناسراو نه‌وتیان رژاندووه‌ته ژێر چه‌ند دره‌ختێك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه كه‌سانى نه‌ناسراو نه‌وتیان رژاندووه‌ته ژێر چه‌ند دره‌خێك، شاره‌وانى له سبه‌ینێوه رێكارى یاسایی له به‌رامبه‌ریان ده‌گرێته به‌ر و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تى له‌م شێوه‌یه‌یه و لێیان خۆشنابن.
ئه‌و دره‌ختانه‌ى نه‌وتیان رژاندراوه‌ته ژێرى ده‌كه‌ونه سه‌ر شەقامەکانی نزیک باخی گشتی هەڵەبجە.
چه‌ند دیمه‌نێك له‌و دره‌ختانه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌روونى ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌وت له ژێر ده‌قى دره‌خته‌كانه و ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و كاره‌شی كردووه ده‌به‌یه‌كی نه‌وتى به به‌تاڵى له شوێنه‌كه به‌جێهێشتووه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، له سبه‌ینێوه ده‌ست به گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی ده‌كه‌ین له دى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى كردووه نه‌ناسراون بۆیه داوا له هاوڵاتیان و هاوشاریان ده‌كه‌ین زانیاریان له‌باره‌ى ئه‌م كه‌سانه‌وه پێبده‌ن”.
لایخۆشییه‌وه، سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ڵه‌بجه رووده‌دات و پێشتر شێواندن و شكاندنى دره‌خت هه‌بووه به‌ڵام نه‌وت رژاندنه ژێر داره‌كان نه‌بووه.
وتیشی “كار ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه و راده‌ستى یاسایان ده‌كه‌ن و پێویسته جگه له سزاى خۆیان، قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى ئه‌م دره‌ختانه‌شیان لێوه‌رگیرێت”.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه و شاره‌وانى هه‌ریه‌كه و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانیان رێكار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سانه ده‌گرنه به‌ر.