بەڕێوەبەرێکى نوێ درانرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان گۆڕدرا

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

بە ئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى هەرێم، بەڕێوەبەرى تەندروستى گەرمیان گۆڕدراو بەڕێوەبەرێکى نوێ دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ شەممە، سیروان محەمەد، دوای 10 ساڵ بەردەوامبوونی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ئەمڕۆ محەمەد ئازاد لە جێگەی ئەودا دەستبەکاربوو.

محەمەد ئازاد، بەڕێوەبەری نوێی تەندروستیی گەرمیان بە 964ـى وت، “پلانی باشمان دەبێت بۆ باشکردنی دۆخی تەندروستی لە گەرمیان، وەزیریش ئەمڕۆ بەڵێنی پێداوین کە ھاوکارمان بێت و کێشەکانمان چارەسەر بکات”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەندروستى گەرمیان لەبارەى گیانلەدەستدانى ژنێک بە کۆرپ...

تەندروستى گەرمیان لەبارەى گیانلەدەستدانى ژنێک بە کۆرپەکەى ناوسکییەوە روونکردنەوە دەدات