تەمەنی 11 ساڵە

منداڵێک لە کەرکوک بە گومانی تای خوێنبەربوونی خرایە ژێر چاودێرییەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە کەرکوک منداڵێک بەهۆی گومانی ئەوەی کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، خراوەتە ژێر چاودێری چڕی تەندروستی.

ئەمڕۆ پینجشەممە 8.5.2025، سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵە و بەهۆی بوونی نیشانەکانی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی منداڵانی شارەکە خراوەتە ژێر چاودێری تەندروستی.

‎بە وتەی سامان یابە، پشکنین بۆ منداڵەکە ئەنجامدەدرێت و رەوانەی تاقیگەی گشتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت لە بەغدا بەمەبەستی دڵنیابوونەوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمساڵ مردن و 54 تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، “زۆرترین مردن لە کەرکوک تۆمار کراوە.”

لە هەرێمی کوردستانیش تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە خەڵکی شاری کۆیەیە.

ئەوانەی برینەی ئاژەڵ دەکەن ئاگاداری تای خوێنبەربوون ب...

ئەوانەی برینەی ئاژەڵ دەکەن ئاگاداری تای خوێنبەربوون بن