ڤێرتێرنەری گەرمیان ئاگاداریان دەکاتەوە

ئەوانەی برینەی ئاژەڵ دەکەن ئاگاداری تای خوێنبەربوون بن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو کەسانەی کاری برینەی ئاژەڵ دەکەن، بەرکەوتنی راستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ئاژەڵەکان، ڤێتێرنەری گەرمیانیش دەڵێت، پێویستە خۆیان بپارێزن و ئەگەر گەنەی ڕرەنگی زەرد باویان بینی بەلاشەی ئاژەڵەکانەوە ئاگادارمان بکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی چوار تا ناوەڕاستی مانگی پێنج، لە گەرمیان ئاژەڵداران دەست بە بڕینەوەی خوری ئاژەڵەکانیان دەکەن.

دکتۆر محەمەد سەروەت، جێگری بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری گەرمیان بە 964ـی وت،  پێش برینەکردن باشترە ئاژەڵداران، ئاژەڵەکانیان بشۆنەوە دواتر دەست بکەن بە برینەکردن، بۆئەوەی پارێزراوبن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

“ئەو کەسانەی برینە دەکەن دەبێت دەستکێشی باشیان لەدەست بێت و جلوبەرگی بەدلەی سپی لەبەرکەن بۆئەوەی ئەگەر ئەو ئاژەڵە گەنەی ھەبوو ببینرێت لەسەر جلەکانی و زوو ئەوکەسە سەردانی پزیشک بکات”، محەمەد سەروەت وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”گەنە جۆری زۆرە لە ئاژەڵ، بەڵام ئەو جۆرەی کە دەبێتە ھۆی تای خوێنبەربوون ڕەنگێکی زەرد باوی ھەیە، دەشڵێت، تا ئێستا ھیچ خاوەن ئاژەڵێک و تیمەکانیشمان کە سەردانی گوندەکان دەکەن، گەنەی لەو جۆرەیان نەبینیوە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دەبێت لەوە بترسین تای خوێنبەربوون بگوازرێتەوە گەرمیان

دەبێت لەوە بترسین تای خوێنبەربوون بگوازرێتەوە گەرمیان