ئەمڕۆ یاریی پێش كۆتاییە

پاریس سانجێرمان لە فایناڵی چامپیۆنزلیگ نزیكە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمشەو هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئارسیناڵی ئینگلیزی، لە یاریی گەڕانەوەی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوو دەبنەوە و تیپی دووەمی یاریی كۆتایی دەردەكەوێت.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئینتەرمیلانی ئیتالی بە 4-3 گۆڵ لە بارسێلۆنای ئیسپانی بردەوە و گەیشتە یاریی كۆتایی، ئەمشەو كاتژمێر 10:00 بە كاتی هەرێمی كوردستان، پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ بەیەك دەگەن.

یاریی چوون بە بردنەوەی پاریس بە 1-0 گۆڵ كۆتایی هاتووە و تیپەكەی لویس ئینریكێ هەلی گەیشتنی بە یاریی كۆتایی زیاترە و بە یەكسانبوونیش دەتوانێت براوەی یارییەكە بێت.

پاریس ئەم وەرزە تیپێكی جیاوازی هەیە و بەبێ ئەستێرەی گەورە ئەنجامی گرنگی تۆمار كردووە و خولی فەرەنساشی یەكلاكردووەتەوە.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ ئەم وەرزە هیچی نەماوە لەدەستی بدات و بەبێ دەستكەوت ماوەتەوە، بۆیە ئەمشەو دواچەكی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و هەموو هێزێكی خۆی بەكاردەهێنێت.

964 پرسیاری لە ژیریی دەستكرد كرد سەبارەت بە پێشبینیی كردن بۆ ئەنجامی یارییەكە و وەڵامەكەشی بەو جۆرەیە، كە رەنگە 1-1 یەكسان بن، یان پاریس بە جیاوازییەكی كەم بیباتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاست و ئەنجامەكانی رابردووی تیپەكە.

بارسا و ئینتەر لووتكەی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن

بارسا و ئینتەر لووتكەی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن