جارێ ته‌نیا ده‌نگۆیه
964 به‌دواداچوونى بۆ كوشتنى ورچێكی دیكه له كوێستانه‌كانى باڵه‌كایه‌تى ده‌كات
964+
ئاکام غەفور
ده‌نگۆیه‌ك له باڵه‌كایه‌تى ئیداره‌ى سۆران بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له كوێستانه‌كانى سنوورى قه‌زاى چۆمان ورچێكی دیكه به كوژراوى دۆزرابێته‌وه، ئه‌مه له به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌ى ورچێكی كورژاویشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 تاوه‌كو ئێستا راستى ئه‌م هه‌واڵه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمییه‌كانیش به‌م هه‌واڵه‌یان نه‌زانیوه.
سۆراغكردنى 964 بۆ ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ژینگه‌دۆست و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵین بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه.
كوژرانى ورچ له كوێستانه‌كانى باڵه‌كایه‌تى پێشینه‌ى هه‌یه، پارساڵ له رۆژى 13ـى مانگى ئابدا ورچێكی قاوه‌یی بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک لەسەر جەستەی هەبوو، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستاش بکەرانی کارەکە دەستگیرنەکراون و نادیارن.