شاری سلێمانی. مزگەوتی گەورە
دەتوانن بەبێ دوودڵی گەشت و سەیران بكەن
خۆڵبارینەكە بەیانی تەواو دەبێت
964+
محەمەد فاتیح
ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە زەرەروزیانی زۆری بەدوای خۆییدا هێناوە، بەڵام ئەوەی دڵخۆشكەرە پێشبینیدەكرێت سبەینێ كۆتایی پێبێت و ئیتر خەڵكی بەبێ دوودڵی دەتوانن گەشت و سەیران بكەن.
سادق عەتییە شارەزا لە بواری كەشناسی بە 964ـی وت،” ئەو رەشەبا و خۆڵ و تۆزەی هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتەوە، لە باشوری نەینەوا و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئاڕاستەی رەشەبای باشوری رۆژئاوا، رووی لەم ناوچەیە كردووە.
پێشبینیشیكرد خۆڵبارین ئەمشەویش بەردەوام بێت و بەیانی مەودای بینین باشتر دەبێت و شەپۆلی خوڵبارینەكەش نامێنێت و وردە وردە دەڕوات بەرەو باكووری رۆژهەڵات.
بەهۆی تۆزو خۆڵەوە کوالێتی هەوا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی خراپدایە، بەپێی پێوانەی ناوەندەکانی چاودێری کەشوهەوا، وەک کۆمپانیای (IQ AIR)، هەوای پارێزگای کەرکوک 2649 پلەی تۆمارکردووە لە پیسیدا بە پێوانەی، “ئەوپەڕی مەترسیدار” لە سەر ئاستی هەموو عێراق پیسترین کەشوهەوایە.
ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە شەپۆلێكی رەشەبا و خۆڵبارین و تاوەباران و هەورە بروسكە هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتووەتەوە.