278 تۆن زیادەى بارکردبوو
بارهەڵگرێک بۆ یاسا نەوەستا، دواتر وەرگەڕا
964+
عەبدولعەزیز خالندى- هەولێر
ئەم بەرەبەیانییە، بارهەڵگرێک لە نزیک گوندى هەمزەکۆر لەسەر رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک، بە 87 تۆن کیمیاییەوە وەرگەڕا.
بەوتەى سەرچاوەیەک لە پۆلیسى هاتوچۆى قوشتەپە، بارهەڵگرەکە لە کاتژمێر 3:30ـى خولەکى بەرەبەیان، لە قەپانکێشى قوشتەپە ئاگادار دەکرێتەوە، بەڵام ناوەستێت و دەڕوات، دواتر لە کاتژمێر 4:00 لە نزیک گوندى هەمزەکۆر وەرگەڕاوە.
وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى دەکات، بارهەڵگرەکە 87 تۆن کیمیایى هەڵگرتبوو، لەو رێژەیە 27 تۆنى زیاد بووە بۆیە بۆ قەپانکێش نەوەستاوە و ئەوەى بەسەرخۆى هێناوە.
لەبارەى دۆخى تەندروستى شۆفێرەکەوە، ئەو سەرچاوەیە وتى،”تەندروستى جێگیرە، بەڵام بارهەڵگرەکە 50 مەترێک لە کاتى وەرگەڕانەکە لەسەر زەوى خشاوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
لە کفری بارهەڵگرێک لە ژنێکی بەتەمەنیدا و گیانی لەدەستدا