"50 دۆنم پوش و پاوانیش سووتا"

ھەورەبروسکە پێنج دۆنم گەنمی سووتاند

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەھۆی ھەورە بروسکە ئاگرێک لە گوندی خوڕخوڕی سەروو لە ناحیەی مەیدان کەوتەوە، 50 دۆنم پوش و پاوان و 5 دۆنم گەنم سووتان.

عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی مەیدان بە 964ى وت، “نزیک کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ لە گوندی خۆڕخوڕی سەروو بەھۆی ھەرەبروسکەوە ئاگرێک کەوتەوە “.

“بەھۆی بای بەھێزەوە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە قورس بوو، جگە لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی مەیدان، تیمێک لە ناحیەی پێبازیشەوە ھاتبوون بۆ یارمەتی، دوای دوو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا”، عەزیز محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد،”بەھۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 5 دۆنم لە گەنم و 50 دۆنم پوش و پاوان سووتان”

ئێوارەی ئەمڕۆ و تا ئەمشەو تاوەباران و هەرورەبروسكە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە هەندێك شوێن تەرزەش باریوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا