نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار. وێنە :964
لە گەرمیان
هێشتا حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوەی منداڵان کەمی نەکردووە
964+
توانا نەقی
تا ئەمڕۆش تۆمارکردنی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لە ناومنداڵاندا لە گەرمیان هەر بەردەوامە و نزیکەی 40 منداڵ رۆژانە دەبرێنە نەخۆشصانەی قەڵاو چارەسەر وەردەگرن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵاش دەڵێت، پەتایەکی وەرزییە و بەرۆکی منداڵانی گرتووە و دەبێت لە مالەوەش دوای چارەسەر کردن ئاگاداریان بن.
حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان بە 964ـی وت، پەتایەکی وەرزییە و تووشی منداڵان دەبێت، بە سکچوون و رشانەوە دەیگرن منداڵێکی زۆر لە گەرمیان تووشی پەتاکە بوون و تا ئەمڕۆ شەممەش رۆژانە تا 40 منداڵ داخڵ دەکەن.
وتیشی، ئەومنداڵانە هەیانە دوو رۆژ و هەیانە رۆژێک یان تاقێک لە نەخۆشخانە دەهێڵدرێنەوە تا چارەسەر وەردەگرن، بەڵام کە دەبرێنەوە ماڵەوە زۆر جار لەبەر هەوای ساردی سپلیت و موبەڕیدە دادەنرێن بۆ تووش دەبنەوە، هۆکارێکی دیکە گۆڕانی کەشوهەوایە کە بەورێژە زۆرە منداڵان تووش دەبن.