لە قەڵادزێ
بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
لەشەقامی شەستی قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی هەشت ساڵان دەشێلێت و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم لوقمان محەمەد، ئێشکگری هاتوچۆی پشدەر، ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025 بە 964ـی وت لە شەقامی شەستی قەڵادزێ نزیک مەحکەمە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاهینە خۆی بە منداڵێکی هەشت ساڵاندا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە رەگەزی نێرە و تەمەنی هەشت ساڵە، دایکو کەسێکی نزیکی تریشی لەگەڵیدابوون، ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە تیژڕەوی هاتووە و خۆی کێشاوە بە منداڵەکەدا و نەوەستاوەو رۆیشتووە، تائێستاش نەزانراوە خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە کێیە.
ئێستا تەرمی منداڵەکە لە نەخۆشخانەی قەڵادزێیە و دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی