بۆ رێگریکردن لە روودانی کارەساتی نەخوازراو

چاڵەكانی رێگەی خەلەکان و تونێلى پێشڕەو پڕكرانەوە

964+

محەمەد فاتیح

بەمەبەستی كەمكردنەوەی رووداوی هاتووچۆ و دروست نەبوونی ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چاڵ و چۆڵى رێگەی سەرەکى خەلەکان و شەقامى تونێلى پێشڕەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی پڕكرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە لەچوارچێوەى هەڵمەتى نۆژەنکردنەوەى تونێلى پێشڕەو، چاڵ و چۆڵى شەقامى تونێلەکە پڕکرایەوە، به ئامانجى ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆى شۆفێران و رێگریکردن لە روودانى هەر کارەساتێکى نەخوازراو لەناو تونێلەکە.

وتيشى بە هەمان شێوە هەڵمەتێکى پڕکردنەوەى چاڵ و چۆڵى شەقامى سەرەکى خەلەکانى لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانییەوە جێبەجێکرا بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونى ڕووداوى هاتووچۆ و پاراستنى گیانى شۆفێران و ڕێبواران، بەتایبەت کە ڕێگاکە فشارێکى زۆرى لەسەرە و ئۆتۆمبێلێکى زۆر هاتوچۆوى پێدا دەکەن.

رۆژانە بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لێدەكەوێتەوە، لە بەرامبەردا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ چاكردنەوەی رێگە و بانەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.

سایدی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار داخرا

سایدی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار داخرا