هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت - وێنە: گرافیکی 964
لە بەرگری و فریاکەوتنن
خولی ئەفسەران چاوەڕوانی چوونی 90 پێشمەرگەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەیی پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن ناوی 90 پێشمەرگەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، با خۆیان ئامادەبکەن بۆ بەشداربوون لە خولى ئه‌فسه‌ران له كۆلێژى سه‌ربازى قه‌ڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی.
پێشمەرگەکان دانیشتووی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانن، سەربازن و خولەکە تەواو بکەن دەبن بە ئەفسەر.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025 فەرماندەیی پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دەڵێ، ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکەینەوە کە لە لیستەکەدا ناویان هاتووە و ژمارەیان 90 پێشمەرگەیە رۆژى چوارشه‌ممه 30.4.2025 پەیوەندی بکەن بە كۆلێژى سه‌ربازى قه‌ڵاچوالان.
ئەو پێشمەرگانە دەبێت لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئاماده‌بن، وه ئه‌و پێداویستىانەی کە بە یانزە خاڵ، بۆ مەشق و کاتی مانەوەی بۆیان دیاری کراوە له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن.
ناوی پێشمەرگەکان و لیستی پێداویستییەکان؛