یەکەم بوون

ئەمساڵ بەخت یاوەری هەڵەبجەیە و پاڵەوانی بیرکارییە 

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

وادیارە ئەمساڵ ساڵی هەڵەبجەییەکانە و بەختیان کراوەتەوە، بە بەشداری چوار زانکۆ کێبڕکێیەکی بەهێز لە فێستیڤاڵی ماتماتیک ئەنجامدرا و هەڵەبجە بووە پاڵەوان.

بیرکاری وانە ئاڵۆزەکەی قوتابیانە و هەندێک چارەیان ناوێت، بەڵام بۆ ئەوانەی حەزیان بە یاریی کردنە بە ژمارە خۆشترین وانەیە و چێژی هەیە، ڤانێست بەختیار، خوێندکاری ئەندازیاری تەلارسازیە لە زانکۆی جیھان بە 964ی وت:” بۆ لایەنی ئەکادیمی خۆمان ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە بەسوودن، جیا لەوەش تێکەڵاوییش درووستدەکات لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆکانی دیکەدا”.

کێبڕکێکە بە بەشداری 21 خوێندکار لە ھەریەک لە زانکۆکانی(قەیوان، تیشک، جیھان، و زانکۆی ھەڵەبجە)  بە ھاوبەشی رێکخراوی CDO لە هەڵەبجە رێکخرابوو،
شکۆ فەرھاد، خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی ھەڵەبجە، هەستێکی یەکجار خۆشی هەیە کە براوەی یەکەم بوون و دەڵێت، بەشەکەم پەیوەندی راستەوخۆی بە بیرکارییەوە ھەیە.

جگە لە پلەی یەکەم، ھەریەک لە زانکۆکانی تیشک، قەیوان، و جیھانیش پلەکانی دووەم ھەتا چوارەمیان بەدەستھێنا.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح