منداڵەکەت بۆ ژیر دەکاتەوە

خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران بێشکەیەکی ئەلیکترۆنییان دروستکردووە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

ئیتر دایکان دەتوانن لە رێگەی موبایلەوە ئاگاداری منداڵە ساواکەیان بن، ئەگەر گریاش بۆیان ژیر دەکاتەوە.

خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران، پێشکەیەکی ئەلیکترۆنییان دروست کردووە، کە لە رێگەی موبایلەوە ئاگاداری منداڵەکەت دەبێت، ئەگەر گریا لە رێگەی راژاندنی بێشکەکەوە دووجار هەوڵی ژیرکردنەوەی دەدات، ئەگەر بەردەوامیش بوو لە گریان لە ریگەی کورتە نامە و تەلەفۆنەوە دایکەکە ئاگادار دەکاتەوە.

سومەیە ئەحمەد، یەکێکە لە خوێندکارەکان و بۆ 964 وتی، لەگەڵ هاوڕێکانم بێشکەیەکی ئەڵیکترۆنیمان دروست کردووە، ئەگەر منداڵەکە گریا دووجار بێشکەکە خۆی دەجوڵێت و لە رێگەی نامە دایکەکە ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر منداڵەکە هەر بەردەوام بوو لە گریان ئەوە تەلەفۆن بۆ دایکی دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە لە گریانی منداڵەکە.

سیتاڤ خۆشەوی خوێندکارێکی ترە و بەشدارە لە پڕۆژەکە، وەک باسی دەکات، بێشکەکە بە جۆرێکە هەر ژمارە موبایلێک کە دەتەوێت دەتوانی لەگەڵی ببەستیتەوە لە کاتی پێویست تەلەفۆن بۆ ئەو ژمارەیە دەکات کە خۆت دیاریت کردووە.

ئەمڕۆ لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، دووەمین چالاکی زانستی بۆ خوێندکارانی پەیمانگاکە رێکخراوە، کە خوێندکاران بە 20 داهێنانی زانستی بەشدارییان تیادا کردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە زانکۆی نۆلج پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی داهێنەر کرای...

لە زانکۆی نۆلج پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی داهێنەر کرایەوە