"کورسیەکەم قوەتی پێبەخشیم"
رووداوی هاتوچۆ قاچەکانی لێسەندەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
چوار ساڵ بەرلە ئێستا رووداوی هاتوچۆ قاچەکانی لە لیناز سەعدرەئوف سەندەوە و تەواوی ژیانی گۆڕی، بەڵام کورسییەکەی هێز و توانای پێبەخشی و ئێستا یاریزانێکی بەتوانایە.
پەیامنێری 964 لە لینازی پرسی ئاخۆ ئەم دۆخە چی لە ژیانی گۆڕیوە، لە وەڵامدا بەوپەڕی متمانەوە وتی، دەبێت کۆڵنەدەیت دواجار ژیان بەردەوامە، خوێندنەکەم تەواو دەکەم و هیوا دەخوازم بەشداری پاڵەوانێکی باسکە بکەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح