"ھەشت رۆژ بەردەوامە"

پێشانگایەکی کتێب لە زانکۆی گەرمیان کراوەتەوە بە داشکاندنەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە زانکۆی گەرمیان پێشانگایەکی کتێب کراوەتەوە، ئەمڕۆ دووەم رۆژی پێشانگاکەیە و ماوەی ھەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.

زیاتر لە پێنج دەزگای چاپ بەشدارن لە پێشانگاکە و داشکاندنی تا 30% بۆ کتێبەکان کراوە.

ژاڵە عوبێد، یەکێکە لە رێکخەرانی پێشانگاکە بە 964ـی وت، “دەمانەوێت خوێندکارانی زانکۆ زیاتر بە کتێب ئاشنا بکەین و ئەو سەرچاوە و کتێبانەشی کە دڵخوازیانە بە ئاسانتر دەستیان بکەوێت و بێن لە پێشانگاکە بیکڕن”.

ھەریەک لە دەزگاکانی فام، تەفسیر، ئاستانە، گۆڵدن بوک و رێنوێن لەگەڵ چەند دەزگایەکی دیکە، لە پێشانگاکە بەشدارن، جگە لە زمانی کوردی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیش کتێب لە پێشانگاکە ھەیە.

رۆژانە لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی، پێشانگاکە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە، خوێنەران دەتوانن سەردانی پێشانگاکە بکەن.

بە وتەی ژاڵە عوبێد، یەکێکە لە رێکخەرانی پێشانگاکە، “بابەتی ئاینی، پەرەردەیی، دەرونی، ئەدەب و رۆمان، زانستی و گەشەپێدان لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە لە پێشانگاکە دەستدەکەوێت”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب 15 کەس ناویان بۆ ع...

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب 15 کەس ناویان بۆ عومرە دەرچوو