"تابلۆکان سەلامەتن بەڵام لەگەڵ حکومەتدا رێک ناکەوین"
چیرۆکی گەورەترین تاوانی دزی لە مێژووی جیهانی هونەریدا
964+
مستەفا نەهرۆ
لە شەوێکی سارد و بەفراوی ساڵی 1990، دوو پیاو بە جلوبەرگی پۆلسیەوە لە دەرگای مۆزەخانەی ئیزابێلا ستیوارت گاردنەر نزیکبوونەوە و بە پاسەوانەکانیان وت، “ئاگادارکراوینەتەوە کەیسێک لێرە هەیە و هاتووین پشکنین بکەین”، پاسەوانەکان دەرگاکەیان کردەوە، بەڵام رەنگە ئەوە کۆتا هەڵەی ژیانیان بووبێت
دوای کرانەوەی دەرگاکە دزەکان پاسەوانەوانەکانیان قۆڵبەست کرد و فڕێیاندانە ژوورێکی ژێرزەمینی مۆزەخانەکە
دوو دزەکە نە پۆلیسی راستەقینە بوون نە هونەردۆست بەڵام توانییان 81 خولەکی تەواو لەناو مۆزەخانەکەدا بمێننەوە و بگەڕێن هەر وەک ئەوەی خۆیان خاوەنی شوێنەکە بن و بێ ئەوەی کەس بزانێت
زۆرینەی تابلۆ گرانبەهاکان دزی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک تابلۆی بەنرخییان جێشێت وەک ئەوەی نەیانویستبێت تەواوی مۆزەخانەکە وێران بکەن
پاسەوانەکان خۆیان ئازادکرد، بەڵام دۆخەکە تەواو شێوابوو؛ 13 تابلۆی بێوێنە و گرانبەها بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار دزرابوون، پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە بەڵام هیچ شوێن پەنجەیەک و بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە
دوای چوار ساڵ نامەیەکی نهێنی گەیشتە مۆزەخانەکە “تابلۆکان سەلامەتن… بەڵام لەگەڵ حکوومەتدا ڕێک ناکەوین!” ئەم وشە نھێنیانە لە لاپەڕەیەکی ڕۆمانێکی سیخوڕی دەچوو، بەڵام هیچ کەس نەیتوانی شوێنی تابلۆکان بدۆزێتەوە
تا ئێستاش چوارچێوە بەتاڵەکانی مۆزەخانەکە وەک برینێکی هەمیشە تازە دەدرەوشێنەوە، تەنانەت پاداشتی 13 ملیۆن دۆلاری FBIیش نەیتوانی زانیاری لەسەر دزییەکە پەیدابکات
تیۆرییەکان دەڵێن رەنگە تابلۆکان لەلاین مافیا ئیتاڵییەکان یان هێزە نهەنییەکانەوە دزرابێت
ئەمە یەکێکە لە گەورەترین دزییەکانی جیهان کە تا ئێستا کەیسەکەی بە کراوەی ماوەتەوە