سەردانی پارێزگاری سەماوە بۆ سلێمانی - وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
سەردانی قایمقامی کرد و جەولەیەکیان کرد
قایمقامیەتی سلێمانی؛ پارێزگاری سەماوە سه‌رسامی پاكوخاوێنی سلێمانی بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
پارێزگاری سه‌ماوه سه‌ردانی سلێمانی كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قایمقامی سلێمانی، جەولەیەکی ناوبازاڕ شارە حەیاتەکەیان كرد، قایمقامیەت دەڵێ، دڵخۆشی خۆی به مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و پاكوخاوێنی شاره‌كه پیشانداوە.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قایمقامی سلێمانی، بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەت، باس له دۆخی سیاسی و ئیداری عیراق كراوە، ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان باس كردووە كه خزمه‌ت هاوڵاتیانی پێ دەکرێ.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی، باسی لە مێژووی سلێمانی کردووە بۆ شاندی میوان، دواتر وتوویەتی، لە رووی ئابورییەوە پارێزگای سلێمانی پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا سلێمانی چەندین کارگەی گەورەی تێدایە و بەرهەمەکانیان رەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
قایمقامی سلێمانی و پارێزگاری سه‌ماوه به شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی ناوبازاڕی سلێمانی و گەلەری زاموایان كرد، موهەننەد عەتابی دڵخۆشی و سه‌رسامی خۆی پیشان دا به‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه‌ی له سلێمانی ده‌یبینێت.
قایمقامیەت لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، سوپاسی پارێزگاری سه‌ماوه کراوە، به‌وه‌ی هاوكاری تیمه‌كانی دۆزینه‌وه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانه له سنووری پارێزگاكه‌ی و به كارێكی مرۆڤدۆستانه و خزمه‌ت به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی ناوبردووە.