بەنەتەوە عەرەبە
گەشتیارێکی گەنج لە رووباری خازر خنکا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
گەشتیارێکی لە روباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنکاوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێش دەڵێت، لەلایەن تیمەکانیانەوە تەرمەکەی دەرهێنراوە و رەوانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراوە.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، گەشتیارەکە بە نەتەوە عەرەبە و تەمەنی 23 ساڵە و لەرووباری خازر لە نزیک پردی مەندان لەسنووری قەزای بەردەڕەش خنکاوە.
وتیشی، لەلایەن تیمی بەرگری شارستانییەوە تەرمی گەشتیارەکە دەهێنراوە و رەوانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراوە و دوای ئەوەش رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی