لە ئەمڕۆوە یادى دەکاتەوە

سەندیکاى رۆژنامەنوسانى عێراق خەمى یادى رۆژنامەگەرى کوردییەتى

964+
محەمەد فاتیح

سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق، بەبۆنەی یادی رۆژنامەگەریی كوردی سیمینارێك لە كەركوك رێك دەخات و باس لە مێژووی رۆژنامەگەری كوردی دەكەن، تا گەیشتنی بەم قۆناغەی ئەمڕۆی.

رۆژنامەنووس و نووسەری دێرین شێخ محەمەد ساڵح بەرزنجی كە سیمنیارەكە بەڕێوە دەبات بۆ 964ی ئاشكراي كرد، “كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ سیمینارەكە لە هۆڵی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق لە كەركوك ساز دەكرێت و ژمارەیەك لە نوخبەی ئەدیبان و نووسەران و رۆژنامەنووسانی كورد و عەرەب و توركمان و نەتەوەكانی دیكە ئامادەی دەبن”.

لە سیمینارەكە باس لە مێژووی رۆژنامەگەری كوردی دەكرێت لەو رۆژەوەی بەدرخانییەكان یەكەم رۆژنامەی كوردییان بەناوی كوردستانەوە بە چاپ گەیاند تا گەیشتنی بە ئەمڕۆ، كه ئێستا رۆژنامەگەریی كوردی بە کەمترین سانسۆر لە هەرێمی كوردستان كارەكانی خۆی دەكات.

ئەو رۆژنامەنووسە لە رێگەی تۆڕی 964ـەوە داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، هاونیشتمانیانی كوردستان لە میدیا حكومییەكان بێ‌ بەش نەكات و پێویستە كوردستان ببێت بە خاوەنی تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گرنگی بە رۆژنامەنووسان بدرێت، لە رووی مادی و مەعنەوییەوە و كاری رۆژنامەنووسی بە حزبی و سیاسی نەكرێت.

لە 22.4.1898 لەسەر دەستی میقداد میدحەت بەدرخان یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان، لە قاهیرە بەچاپ گەیەندرا.

لە هەرێمی کوردستان تەنیا چوار رۆژنامە دەردەچێت

لە هەرێمی کوردستان تەنیا چوار رۆژنامە دەردەچێت