لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئاگاداری خواردنی قارچکی بەهار بن؛ 47 کەس ژەهراوی بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا

964+

شۆرش قادری

گژوگیا و قارچکی بەهاریی هەرچەندە سوود و قازانجی زۆریان هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام بەشێکیان ژەهراوین و مەترسیدارن، ئەوەتا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم بەهارەدا 47 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری مەسعود قەڵعەسفیدی بەڕێوەبەری فریاگوزاری و رووداوەکان لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کرماشان بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتا بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا 47 کەس بەهۆی خواردنی قارچکی شاخ و کوێستانەکان ژەهراوی بوون کە 46 کەسیان چارەسەری پزیشکیان وەرگرتووە و باش بوونەتەوە، بەڵام کەسێکیان هێشتا لە نەخۆشخانە ماوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماویەدا لە شارۆچکەی داڵاهۆ کەسێک بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوی، گیانی لەدەستداوە.

قەڵعەسفیدی راشیگەیاندووە، لە کۆی نزیکەی پێنج هەزار جۆر قارچک، نزیکەی 100 جۆریان ژەهراوین و خواردنیان، مرۆڤ رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە، دەشڵێت، سەرەڕای هۆشداری  بەردەوامیان، هێشتا کەسانێک هەن کە خۆ لەخواردنی قارچک ناپارێزن و تووشی کێشە دەبن.

قارچکەکەی پێنجوێن لە سلێمانی بازاڕی گەرمە

قارچکەکەی پێنجوێن لە سلێمانی بازاڕی گەرمە

ئەمساڵ دەشتی خانەقین له‌ قارچک و دۆمه‌ڵان ده‌وڵەمەند...

ئەمساڵ دەشتی خانەقین له‌ قارچک و دۆمه‌ڵان ده‌وڵەمەندە