زستانێکى پڕ گەشتیارى بەڕێکرد

2025؛ بۆ هەرێمى کوردستان ساڵى هاتنى گەشتیارانە

964+

وریا فەتاح

دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم، 2025 بە ساڵێکى دڵخۆشکەر ناوزەند دەکات لەڕووى هاتنى گەشتیارەوە، دەشڵێت: زستانى رابردوو بەهۆى زۆرى رێژەى بەفر، ژمارەى گەشتیاران زۆر بوو.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم بە 964ـى وت،”ئاماژەکان دەریدەخەن رێژەى هاتنى گەشتیاران لە 2025 زۆر بەرزن، لە وەرزى زستاندا ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار روویان لە هەرێمى کوردستان کرد و چاوەڕێ دەکەین بەهارو هاوینیش بەو شێوەیە بێت”.

“وەرزى زستان بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر و ئەنجامدانى چەندین چالاکى و فێستیڤاڵى سەر بەفر و خلیسکێنە، هۆکار بوون بۆ هاتنى ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار”، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزار واى وت.

هەرچەندە تائێستا دەستەکە هیچ ژمارەیەکى تەواوەتى لەبەردەست نییە، بەڵام وەک وتەبێژەکەیان باسى دەکات، ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن ساڵى 2025، ساڵى هاتنى گەشتیاران بێت بۆ هەرێم.

لە چاو جەژنی پێشوو هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی كەمیكردو...

لە چاو جەژنی پێشوو هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی كەمیكردووە