جیاوازییەکە ببینە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمیکردووە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتیی ئه‌م هەفتەیه‌ى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە شەش ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمیکردووە.

بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 12.4.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 18.4.2025، بڕی شەش ملیار و 444 ملیۆن و 719 هەزار و 117 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو، بڕی شەش ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار بوو.

وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی پێنج ملیار و هەشت ملیۆن و 716 هەزار و 617 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 430 ملیۆن و 782 هەزار و 750 دیناریشی چەکە و پێنج ملیۆن و 219 هەزار و 750 دیناریشی مقاسە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە