خانەوادەیەکی کریستیان ئامادەکاری بۆ جەژن دەکەن، فۆتۆ : ئەرشیفی 964
هەمووان فەرمانبەران ناگرێتەوە
یەكشەممە پشووی فەرمییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند یەكشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام بۆ چینێكی دیاریكراوە و هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025 بڵاوی كردەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 20.4.2025 بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە “قیامە”ی حەزرەتی مەسیح، پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام تەنیا بۆ پێكهاتەی كریستیانەكان دەبێت و ئەوان پشوو دەبن لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستاندا.
هەروەها ئەوەش باسكراوە، رۆژی دووشەممە 21،4 دەوامی ئاسایی پێكهاتەی كریستیانەكان دەستپێدەكاتەوە.