وێنەکان لە فەیسبووکی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان وەرگیراوە.
كوبه و كفته و سه‌جق و چەند جۆرێکی دیکەی هەیە
زیاتر له 100 ساڵه شوێنێكی تایبەت بە ئامادەکردنی خواردنی كوردی له شاری ئه‌سكه‌ندرییه‌ى میسر هەیە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناو بازاڕى شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ى میسر ماوه‌ى زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه شوێنێكی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنى خوارده‌مه‌نى كوردی هه‌یه، خاوه‌ندارییه‌تیه‌كه‌ى بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردى ده‌گه‌ڕێته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆنفڕانسێک سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كردبوو، له گه‌ڕانێكیدا به‌ناو شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه، ئه‌م شوێنه‌ى به‌رچاو كه‌وت.
مامۆستا ئه‌حمه‌د به 964ـى وت، شوێنه‌كه سه‌رنجى راكێشاوه و سه‌ردانى كردووه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ى لێ نه‌بووه و شاگردێك به‌ته‌نیا له‌وێ بووه.
وتیشی “به‌پێی جۆرى خواردنه‌كان به‌تایبه‌تیش (سه‌جق) ده‌رده‌كه‌وێت كه خاوه‌نه‌كه‌ى كوردی باكوورى كوردستانه چونكه ئه‌م جۆره خواردنه كه پێكهاته‌كه‌ى گۆشت له ناو ریخۆڵه‌ى ئاژه‌ڵه ته‌نیا له باكوورى كوردستان هه‌یه”.
خاوه‌نه‌كه‌ى ناوى حاجى خالد كوردیه، ئه‌وكات له‌و شوێنه نه‌بوو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد شوێنه‌كه ته‌نیا خواردنه‌كانى لێ ئاماده ده‌كرێت و وه‌كو چێشتخانه خواردنى لێ ناخورێت.