ده‌یه‌وێت شوێنه‌ به‌رهه‌مى هاورده‌ بگرێته‌وه‌

کارگەیەکی لەقوتوونانی گۆشتى ئامادكراو له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

له‌ هه‌ولێر کارگەیەکی ئاماده‌كردنى گۆشت و له‌قوتوونان کرایە، كار له‌سه‌ر هه‌ردوو جۆر له‌ گۆشتی سور و مریشک ده‌كات و دەیەوێت جێگای ئەو گۆشتانە بگرێتەوە کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.

نەوزاد هەماوەندی، خاوەنی کارگەکە به‌ 964ـى وت، به‌شێكی ئه‌و گۆشته‌ى به‌كارى ده‌هێنن ناوخۆییه‌ و هەمبەرگر، ستێک و سۆسج ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

وتیشی، “گۆشتی سورمان لە دەرەوە بۆ دێت لەژێر چاودێری حکومەتدایه‌، بەڵام دەمانەوێت لە ماوەی داهاتوودا گۆشتی سوریش لەناوخۆ به‌ده‌ست بێنین”.

زۆربەی چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو گۆشتەی بەکاری دەهێنن لە دەرەوە لەقوت نراوە و هاوردە دەکرێت، خاوه‌نى كارگه‌ ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت شوێنه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كراوانه‌ بگرنه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو خواردنگەی بەناوبانگی ئیسکان و دوو كۆگای گۆشت داخرا...

دوو خواردنگەی بەناوبانگی ئیسکان و دوو كۆگای گۆشت داخران

جەژنە و خواست لەسەر گۆشت و ئاژەڵی خۆماڵی زیادیکردووە

جەژنە و خواست لەسەر گۆشت و ئاژەڵی خۆماڵی زیادیکردووە

لە چەمچەماڵ دەستبەسەر 90 کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەردا گیرا

لە چەمچەماڵ دەستبەسەر 90 کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەردا گیرا