دکتۆر سەلیم زەنگەنە روونیدەکاتەوە
کاتێک کەسێک نەخۆشە یان ئازارێک و نیشانەیەکی هەیە کەچی دەترسێت بچێتە لای پزیشک
964+
جێگر مەحمود
کاتێک کەسێک نەخۆشە یان ئازارێک و نیشانەیەکی هەیە دەزانێت دەبێت بچێتە لای پزیشک بەڵام ترس رێگرە لەوەی سەردان بکات ئەمە پێدەگوترێت (ترس لە دکتۆر) بۆ ئەم مەبەستە پرسیار لە دکتۆر سەلیم سعید زەنگەنە دەکەین وەڵام دەداتەو.
زۆر کەس هەست بە دڵەڕاوکێ یان ترس دەکەن کاتێک بیر لە سەردانی پزیشک دەکەنەوە، ئەم “ترسە لە دکتۆر” دیاردەیەکی نامۆ نییە و هۆکاری جیاوازی هەیە، وەک ترسی ئازار، ئەزموونی ناخۆشی پێشوو، یان نیگەرانی لە ئەنجامی پشکنینەکان.یان ترسی نەشتەرگەری کەوا سەرکەوتوو دەبێت یان نە.
بەڵام گرنگە بزانین کە ئەم ترسە نابێت ببێتە رێگر لە بەدواداچوونی تەندروستیمان و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، پشتگوێخستنی سەردانی پزیشک دەکرێت کێشە بچووکەکان بکاتە کێشەی گەورەتر.
ئەمانەو زۆر باسوخواسی دیکە دکتۆر سەلیم لە پۆدکاستی تەندروستی 964 ئاماژەی پێکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی