شاندێكی یه‌كێتى مامۆستایان له‌و وڵاته بوو
له قاهیره مامۆستایانى كوردستان و جه‌زائیر كۆبوونه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت، له وڵاتى میسر دیدارێکی گرنگیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى مامۆستایانى جه‌زائیر ئه‌نجامداوه، باسیان له‌و ئاسته‌نگانه كردووه كه له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌و فێركردنى ناوچه‌ى عه‌ره‌بیدا هه‌ن.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێك بۆ به‌شدارى له چالاکییەکانی کۆنفرانسی حەوتەمی پێکهاتەی عەرەبی لەسەر ئاستی هەرێمی لە قاهیره‌ى پایتەختی میسر بوون و به 964ـى وت، جگه له به‌شداریان له كۆنفڕانسه‌كه دیدارى جیاوازیشیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌راه‌تى مامۆستیاانى عه‌ره‌ب و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ئه‌نجام داوه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ رێكخراوى یەکێتی نیشتمانی کرێکارانی پەروەردە و راهێنانی جەزائیر کۆبووینەوە و تێیدا رێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەشمان تاوتوێ کرد”.
گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و فێرکردنیان لە ناوچەی عەرەبی خستووه‌تەڕوو، بڕیاریشیان داوه كه هه‌ردوولا سەردانی دووقۆڵی له نێواندا هه‌بێت و دەست به بەرنامەی راهێنانی هاوبەش بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، یه‌كه‌مجار بوو هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئاستى هەردوو رێکخراوی سەندیکایی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بڕیاریان داوه له‌داهاتوو به‌هاوبه‌شی بۆ پەرەپێدانی کاری سەندیکایی پەروەردەیی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان گەلانی کورد و جەزائیر، پلان و به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن.