سەیدسادق

دوو ماتۆڕ بەیەکیاندادا و لێخوڕێکیان گیانى لەدەست دا

964+

بڕوا مەجید_سەیدسادق

لە نزیک پارکى چنار و هێمن لە ناوشارى سەیدسادق، دوو ماتۆڕ بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە لێخوڕێکیان گیانى لەدەستدا.

رووداوەکە درەنگانێکى شەوى رابردوو لە ناو شارى سەیدسادق روویداوە.

کەمال سەعدوون،کارگێڕی ئێشگر لەنەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق، بە 964ـى وت،”رووداوەکە لەسەر رێگاى سەرەکى قەزاى سەیدسادق لە نزیک بازاڕ و پارکى چنار و هێمن روویداوە، بەهۆیەوە دوو تەرمێک و بریندارێک گەیەنرایە نەخۆشخانە”.

وەک باسى دەکات، ئەو لێخوڕەى گیانى لەدەستداوە، تەمەنى 20 ساڵە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە،  بریندارەکەش تەمەنى 19 ساڵە و دواى چارەسەرى پێویستى سەرەتایى، رەوانەى سلێمانى کرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ماتۆڕێکى سێ تایە بە 9 سەرنشینەوە وەرگەڕا و پێنجیان برین...

ماتۆڕێکى سێ تایە بە 9 سەرنشینەوە وەرگەڕا و پێنجیان بریندارن