کۆنکرێتکردنی پارکی ئازادی. فۆتۆ: شارەوانیی سلێمانی
سلێمانی
دەریاچەكەی ناو پارکی ئازادی كۆنكرێت كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەریاچەكەی ناو پاركی ئازادی لە سلێمانی شەوی رابردوو كۆنكرێت كرا و كارەكە لە چوارچێوەی نۆژەنكردنەوەی پاركەكەیە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە وێنە بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو دەریاچەكەی ناو پاركی ئازادی كۆنكرێت كرا و دەڵێن، كارەكە لە چێوارچێوەی بەرنامەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بودجەی نۆژەنكردنەوەی پاركەكەش لە ئەستۆی ئەوانە.
هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، بە سەرپەرشتی ستافی ئەندازیاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و جێبەجێکردنی کۆمپانیای جێبەجێکار، كۆنكرێتكردنەكە ئەنجامدرا و بە تەواوبوونی كارەكەش، دەریاچەیە هەم سیمایەكی زۆر جوانتر دەبەخشێتە پاركەكە و لە هەمان كاتدا بڕێكی زۆر ئاو گلدەداتەوە و بۆ ئاودانی پاركەكە بەكار دەهێندرێتەوە.
پاركی ئازادی یەكێكە لە پاركە گەورە و دیارەكانی سلێمانی، بەڵام لە ماوەی رابردوو بێ خزمەت بوو، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ماوەی رابردوو بڕیاری دا نۆژەنی بكاتەوە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ دابین بكات.