كچەكە چی وت؟

كچە خوێنەرێک د. فەرهاد پیرباڵی گریاند

+964

ژێوار خدر

لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، كچێكی خوێنەر دەڵێت، د. فەرهاد پیرباڵی باوكی بیر دەهێنێتەوە و كە دەیبینێت هەستێكی باوكانەی لێ بەدی دەكات، فەرهاد پیرباڵیش چاوی پڕ فرمێسك دەبێت.

پەیامنێری 964 لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، گفتوگۆی لەگەڵ كچە خوێنەرێك كرد، كە نیقابی كردووە و وەك خۆی دەڵێت، چەند ساڵێكە دەستی بە خوێندنەوە كردووە.

كچەكە دەڵێت، د. فەرهاد پیرباڵی نووسەر و مامۆستای زانكۆی زۆر خۆشدەوێت و وەك باوكی وایە.

دەشڵێت چونكە باوكی نەماوە و نەیدیوە، بۆیە فەرهاد پیرباڵ وەك باوكی خۆی دەبینێت.

كاتێك كچەكە ئەو قسانەی بۆ مایكی 964 كرد، د. فەرهاد لەوێ ئامادەبوو، بۆیە كە گوێی لە قسەكان بوو، چاوی پڕ بوو لە فرمێسك و دەستی بە گریان كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرهاد پیرباڵ: پرۆژە نوێییەکەم ئەوەیە کتێبم خستووەتە س...

فەرهاد پیرباڵ: پرۆژە نوێییەکەم ئەوەیە کتێبم خستووەتە سەر تیشێرت