داخستنى کۆگایەک لە هەڵەبجە
رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
لە هەڵەبجە کۆگایەکى گەورەى هەڵگرتنى خواردەمەنى داخرا
964+
وریا فەتاح
لەبەر نەبوونى مەرجى تەندروستى و بەرگرى شارستانى، کۆگایەکى گەورەى هەڵگرتنى خواردەمەنى لە هەڵەبجە داخرا، خاوەنەکەشى رووبەڕووى دادگا دەکرێتەوە.
قائیمقانییەتى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13.4.2025، لیژنەکانیان سەردانى چەند شوێنکارێکى دەوروبەرى شاریان کردووە، بەهۆى نەبوونى مەرجى تەندروستى و بەرگرى شارستانى بڕیاردراوە بە داخستنى کۆگایەکى گەورە.
وەک باسکراوە، لەگەڵ داخستنى کۆگاکە، دەستگیراوە بەسەر بڕى 800 کیلۆ سیر و زەیتون و خەیارشۆر کە هەڵگرتنەکەیان هیچ مەرجێکى تەندروستى تێدا نەبووە و ئەو پێکهاتەیەى تێیدا هەڵگیرابوو، ژەنگى کردبوو و کۆن بوو.
“بەبڕیارى لیژنە هاوبەشەکان خواردەمەنییە دەستبەسەرداگیراوەکان تەلەفکراون و خاوەنکارەکەش رووبەڕووى ریکارى یاسایى کراوەتەوە”، قائیمقامییەتى هەولێر وادەڵێت.