بە خاوی کار لە پرۆژەکەدا دەکرێت
بەشداربووانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کەلار گردبوونەوە
میلاد جەلال – گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک ھاوڵاتی کە خانوویان لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە سیتی کڕیوە، لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە دژی کەمتەرخەمی کارکردن لە خانووەکانیان.
پرۆژە نیشتەجێبوونەکە خانووە و لە 600 یەکەی نیشتەجێبوون پێکدێت.
فیراز ئەنوەر، بەشداربوو لە پرۆژەکە بە 964ـی وت، ئەم پرۆژەیە بەبێ ئاگاداری ئێمە ماوەی تەواوکردنی درێژکراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە خاوی کارەکانی دەکرێت.
“بەپێی بەدواداچوونی دادگای رزگاری، پرۆژەکە 45% کاری تێداکراوە، بەڵام ئیمە بەڕێژەی 75% پارەمان داوە”،فیراز ئەنوەر وای وت.
دانا مەحمود، بەشداربوویەکی دیکەی پرۆژەکەیە بە 964ى وت، دەمانەوێت کارکردن لە پرۆژەکە خێرا بکرێت، چونکە دوو ئەوەندەی کارکردنی پرۆژەکە پارەمان داوە، کەچی خاوەن پرۆژەکە لە دادگا سکاڵامان لێدەکات کە پارەی قیستەکان بدەین”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی