نمایشکردنى زێڕ لەبەردەمى دوکانێکى زێڕنگەرى لە هەرێمى کوردستان
مسقاڵى چەند بەرز بووەتەوە
لەیەک مانگدا ئۆنسەیەک زێڕ 330 دۆلار بەرز بووەتەوە
964+
وریا فەتاح
نرخى زێڕ لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا بەردەوام لە بەرزبوونەوە بوو، بەشێوەیەک تەنیا لە ماوەى 30 شەودا 330 دۆلار چووەتە سەر هەر ئۆنسەیەکى زێڕ و هەر مسقاڵێکیشى نزیکەى 80 هەزارى خۆمانەى چووەتەسەر.
رۆژى 12.3.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2909 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرا، دواى یەک مانگ و دوێنێ 13.4.2025، نرخى هەر ئۆنسەیەکى زێڕ بەرز بووەوە بۆ 3239 دۆلار. بەمەش لە ماوەى ئەو مانگەدا 330 دۆلار چووەتە سەر نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ.
کاریگەرى ئەو گۆڕانکارییە لەسەر هەر مسقاڵێکى زێڕ بەڕوونى دەردەکەوێت، بۆنمونە لە 12.3.2025 نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ بەم شێوەیە بووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 642 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 613 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 525 هەزار دینارە.
نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ بۆ ئەمڕۆ 13.4.2025 بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 777 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 713 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 680 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 583 هەزار دینارە.
سەپاندنى باجى گومرگى ئەمەریکا بەسەر کەلوپەلى زۆرێک لە وڵاتان و بەتایبەتیش چین، دواتر وەڵامى چین بۆ ئەمەریکا، شڵەژانى لە ئابورى جیهانیدا دروستکرد، بۆ ئەوەش بازرگانان زیانى کەمیان بەربکەوێت مامەڵەکانیان روولە کڕینى زێڕ کرد، ئەمە هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نرخەکەیەتى.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مساقڵ و چارەگێکە